لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت



پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان هۆشداری دەدات و دەڵێت::ڕێژەی تووشبوان بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە نێو منداڵان لە ئاستێکی بەرزدایە و تکاش لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” تکایە لەبەر هیچ هۆکارێک ژیانی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە، ئەگەر گومانت کرد سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکە”.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت، ڕای زۆربەی پزیشکان لە کۆبوونەوەی زانستی ڕۆژانەی نەخۆشخانەو ئەنجامی پشکنینەکان و نیشانەکانی نەخۆشییەکەو زوو چاک بوونەوەو شێوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەگەڵ هۆکاری ڤایرۆسیدا ئەڕوات،هەروەک پێشتریش ڕامان گەیاند بوو کە گومانەکان زۆر لەگەڵ ڤایرۆسیدا ئەڕوات.

دەشڵێت:”ئەو لیژنەیەی لە وەزارەتی تەندرووستی عێڕاقەوە هاتوون ڕای جیاوازیان هەیەو ئەڵێن ئەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەوان بکرێت چونکە گومانی بەکتریاش ئەکەن”.

هۆشداریش دەدات بە هاووڵاتییان و دەڵێت:” ئەبێت هاووڵاتییان وریا بن هەر منداڵێک گومانی لێکرا ئەبێت سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکات بۆ دیاری کردنی نەخۆشییەکە تەنانەت ئەگەر دەرکەوت ئەو پەتایەی ئێستاش هۆکارەکەی ڤایرۆسە، چونکە بەردەوام پێشتریش حاڵەتی بەکتریامان هەبووەو ئێستاش هەمانە”.

“بیرتان نەچێت ئەگەر دڵنیاش بووینەوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسییە لەوانەیە لێکەوتەی خراپی هەبێت، بەڵام بەراورد بە بەکتریا زۆر کەمترە، بۆیە تکایە لەبەر هیچ هۆکارێک ژیانی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە،ئەگەر گومانت کرد سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکە، بۆ ئەوەی چارەسەری پێوویست وەربگرێت و بەدوور بێت لە هەموو لێکەوتەیەکی خراپ و حاڵەتێکی خراپ

شارەزایەکی کەشناسی: لە هاویندا ناوبەناو بارستە ھەوای فێنک لە نێوان شەپۆلە گەرماکاندا ئەبێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: لە هاویندا ناوبەناو بارستە ھەوای فێنک لە نێوان شەپۆلە گەرماکاندا ئەبێت
ئەمریكا: ڕەوشی سودان چارەسەردەكەین
دواتر ئەمریكا: ڕەوشی سودان چارەسەردەكەین
ەیوەندیدار