ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یانە سعوديیەكە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ مەدرید



سەرەڕای ئەو هەموو پارە زۆرەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی وەریدەگرێت، پێدەچێت لە یانەی نەسری سعودی هەست بە “دڵخۆشی” نەكات، بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ تیپی ڕیال مەدرید، تا بتوانێت ڕووبەڕووی لیۆنێل مێسی ڕكابەری سەرەكی دەبێتەوە لە ئەگەری بڕیاردانی میسی بۆ گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوو.

بەپێی ڕۆژنامەی “ناشناڵ”ی ئیسپانی، “رۆكێتی مادێرا بیر لە گەڕانەوە دەكاتەوە بۆ یانە كۆنەكەی كە باشترین دەستكەوتەكانی لە تۆپی پێدا لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕوویكردبووە یانەی نەسر، پاش لەگەڵ ئێریك هاگ تێن ڕاهێنەری پێشووی مانشستەر یونایتد ناكۆكییەكی توند كەوتە نێوانیان كە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە”.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای ناوداری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت، ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بۆندی لەگەڵ یانەی نەسر واژۆكردووە، لەو ماوەیەدا ساڵانە نزیكەی 218 ملیۆن دۆلار داهاتی دەبێت.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی كەتەلۆنی، پێشتر بڵاویكردبووەوە، “ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە” دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

لە ئەگەری گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ و مێسی تەمەن 35 ساڵ بۆ مەدرید و بارسێلۆنا، جارێكی تر ڕەونەق دەگەڕێتەوە بۆ كلاسیكۆی تۆپی پێی ئیسپانیا كە لەلایەن هاندەرانی مێرێنگێ و بلاوگراناوە بە كلاسیكۆ زەوی وەسف دەكرێت.

بەڵام ڕۆژنامەی “ناشناڵ” پێیوایە، ڕۆناڵدۆ ئەگەر بگەڕێتەوە مەدرید، ڕەنگە پۆستێكی كارگێڕی یان تەكنیكی وەربگرێت و بەو هۆیەوە بەشداری لە هیچ یارییەكدا نەكات، لەكاتێكدا “دۆنی پورتوگالی” هێشتا ئارەزوویەكی بێ‌ ئەندازەی هەیە بۆ یاریكردن.

ئەمریكا: ڕەوشی سودان چارەسەردەكەین
پێشت ئەمریكا: ڕەوشی سودان چارەسەردەكەین
مەرجی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران هەڵوەشایەوە
دواتر مەرجی خەرجکردنی دەرماڵەیەکی فەرمانبەران هەڵوەشایەوە
ەیوەندیدار