ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان لەسەر دەستگیركردنی “ئارام سایەخان و شەرمین عەلی ” هاوسەری هاتنە دەنگ



ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان ڕایدەگەیەنن، كە هێزێكی ئەمنی هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی “ئارام سایەخان و شەرمین عەلی “هاوسەری و تا ئێستاش هۆكاری دەستگیركردنەكەیان ڕوون و ئاشكرا نییە،مایەی نیگەرانییە، لەوەش زیاتر، نیگەرانین لە شێوازی دەستگیركردنی ئەو دوو فەرمانبەرە و مامەڵەی هێزە ئەمنیەكە‌.

ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، كە هەڵكوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوسان “ئارام سایەخان و شەرمین عەلی “هاوسەری ئیدانە دەكەن، كە هەردوو دەستگیركراوەكە كەسی مەدەنی و ئاشتیخواز و فەرمانبەری فەرمیی حكومەتن، هیچ پێشینەیەكی تاوانكاریی و كاری نایاساییان نییە، كەچی بەشێوازێكی زۆر ناشرین هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكەیان وەك ئەوەی “تیرۆرست” دەستگیر بكەن.

بەیاننامەیەك لە رۆژنامەنووسانی گەرمیانەوە
دوێنێ هێزێكی چەكداری ئەمنی هەڵیانكوتایە سەر ماڵی كەسایەتی كۆمەڵایەتی و سیاسی ناسراو (حەسەن سایەخان) لەگەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار و (ئارام)ـی كوڕی و (شەرمین عەلی)ـی بوكیان دەستگیر كرد‌.
هەڵبەتە دەستگیركردنەكە تائێستا هۆكارەكەی ڕوون و ئاشكرا نییە، بەتایبەتی كە لەوبارەوە روونكردنەوە نەدراوە، ئەمەش مایەی نیگەرانییە، لەوەش زیاتر، نیگەرانین لە شێوازی دەستگیركردنی ئەو دوو فەرمانبەرە و مامەڵەی هێزە ئەمنیەكە‌.
هەردوو دەستگیركراوەكە كەسی مەدەنی و ئاشتیخواز و فەرمانبەری فەرمیی حكومەتن، هیچ پێشینەیەكی تاوانكاریی و كاری نایاساییان نییە، كەچی بەشێوازێكی زۆر ناشرین هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكەیان وەك ئەوەی “تیرۆرست” دەستگیر بكەن و هێزێكی زۆری چەكداری دەمامكدار بە ناو گەڕەك و سەر خانوەكاندا بڵاوكراونەتەوە و تەنانەت كامێرای چاودێریی هەموو دراوسێكانیشیان كۆكردونەتەوە.
ئەم رەفتارە جگە لەوەی ناشایستە و نەگونجاوە دەرهەق بە هەردوو دەستگیركراوان كە فەرمانبەر و پێشتریش رۆژنامەنووس و چالاكوان بوون، هاوكات بێڕێزیشە بەرامبەر كاك (حەسەن سایەخان) كە كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیریی رێزلێگیراوی گەرمیانە و تێكۆشەرێكی دێرینە و تەمەنێكی زۆری بۆ خزمەتی كۆمەڵگا و رۆشنبیری و بەگژاچونەوەی ستەم و ناعەدالەتی و گەندەڵی و چەوتییەكان تەرخانكردوه، جگە لەوەی رەفتارەكە بووەتە مایەی درووستبوونی نیگەرانی و تەنانەت دڵەڕاوكێش لەناو هاوڵاتیاندا‌.
ئێمە ئەم رەفتارە بە توندی ئیدانە دەكەین، حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان و بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی بە بەرپرس دەزانین لەو بێڕێزییەی كراوە، هەربۆیە دەبێت بە فەرمی داوای لێبوردن لەو رەفتارە بكەن و لێپێچینەوەش لە ئەنجامدەران و كەسانی كەمتەرخەم بكەن و بەشێوازێكی ئسوڵی و یاسایی لە دۆسیەی هەردوو دەستگیركراوەكە بكۆڵنەوە.
بە ئیمزای:
ئازاد عوسمان
دڵشاد ئەنوەر
ئاراز محەمەد
ئەیاد محەمەد
كاروان كەلاری
كاروخ عومەر
دلێر كەریم
بڕیار جاف
هاوڕێ كرێكار
هونەر فارس
نیگار عومەر
لەیلا ئەحمەد
گەرمیان حەمەپور
سیروان حەسەن
محەمەد عەدنان
میلاد جەلال
باران جومعە
محەمەد مەحمود
هەرێم جاف
رێبین محەمەد

كۆرتوا و دوو یاریزانی تر دەگەڕێنەوە بۆ ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید
پێشت كۆرتوا و دوو یاریزانی تر دەگەڕێنەوە بۆ ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید
قوباد تاڵەبانی؛ هەرچەندە دەوڵەمەندین هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە
دواتر قوباد تاڵەبانی؛ هەرچەندە دەوڵەمەندین هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە
ەیوەندیدار