قوباد تاڵەبانی؛ هەرچەندە دەوڵەمەندین هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، هەرچەندە هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەداخەوە هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە، دەشڵێت،”لە ڕووی جیۆپۆلتیكەوە، كوردستان لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە و دەبێت بە حەكیمی مامەڵە لەگەڵ دراوسێكانماندا بكەین”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رۆژی دووەمی كۆڕبەندی ئابوریی (دێڵفی) لە یۆنان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەداخەوە هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە، بۆیە پشت بەستن بە نەوت و سەرچاوە سروشتییەكانی تر ئابورییەكی سەقامگیرمان بۆ دەستەبەر ناكات.

ڕاشیگەیاندووە، كە دەبێت پشت بە سەرچاوی داهاتی تر ببەستین، بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی یۆنان و وڵاتانی تر وەرگرین، چونكە پشت بەستن تەنها بە وزە حكومەت تەمبەڵ دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە ڕووی جیۆپۆلتیكەوە، كوردستان لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە و دەبێت بە حەكیمی مامەڵە لەگەڵ دراوسێكانیاندا بكەن، بۆیە هەموو سەقامگیرییەك و گەشەسەندنێكی ئابوریی عێراق دەبێتە هۆی گەشەكردن و سەقامگیری لە كوردستان.

ئاشكراشیكردووە، كە گەڕانەوە بۆ بەغدا بەهێزترمان دەكات، بۆیە پشتگیری لە حكومەتەكەی سودانی دەكەین و بەوەش لە بری ناكۆكی لەگەڵ بەغدا دەتوانین پێكەوە كاربكەین.

 

ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان لەسەر دەستگیركردنی “ئارام سایەخان و شەرمین عەلی ” هاوسەری هاتنە دەنگ
پێشت ڕۆژنامەنووسانی گەرمیان لەسەر دەستگیركردنی “ئارام سایەخان و شەرمین عەلی ” هاوسەری هاتنە دەنگ
حەج و عومرەی هەرێم: لەڕێگەی نافەرمییەوە مەچن بۆ حەج
دواتر حەج و عومرەی هەرێم: لەڕێگەی نافەرمییەوە مەچن بۆ حەج
ەیوەندیدار