وەزارەتی ئەوقاف: ڕێكخراوێك هەستی ئێزدییەكانی برینداركردووە



وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، تیمی ڕێكخراوێكی خێرخوازی سەردانی مەزارگەیەكی پیرۆزی خوشك و برایانی ئێزیدییان لە پارێزگای دهۆك كردووە و نزایەكیان كردووە كە ناوەڕۆكەكەی پێچەوانەی پرەنسیپی پێكەوە ژیانە و برینداركردنی هەستی خوشك و برایانی ئێزیدییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بڵاوكرایەوە”ڕێكخراوێك لەژێر ناوی كاری خێرخوازی و مرۆیی لەنێو كەمپی ئاوارەكاندا كاردەكەن بەناوی ( Light The Candle ) و، تیمێكی رێكخراوەكە سەردانی مەزارگەیەكی پیرۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دھۆك كردووە، لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا نزادەكەن بەڵام ناوەرۆكی نزاكانیان پێچەوانەی پرەنسیپی پێكەوە ژیانە و برینداركردنی هەستی خوشك و برایانی ئێزیدییە”.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەڵێت”ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێزیدیان، بەتوندی ئیدانەی كاری ئەم رێكخراوە دەكەین، كە بەناوی خێرخوازییەوە ئەنجامدەدرێن، لێرەوە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە كارانە بگرنە بەر كەسەرەنجام كاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەبێت”.

گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە كوردستان بەڕێوە دەچێت
پێشت گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە كوردستان بەڕێوە دەچێت
پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
دواتر پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
ەیوەندیدار