پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی زانیاری لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كۆكرایەوە، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا تۆمەتبار (ع،م،أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

 

 

وەزارەتی ئەوقاف: ڕێكخراوێك هەستی ئێزدییەكانی برینداركردووە
پێشت وەزارەتی ئەوقاف: ڕێكخراوێك هەستی ئێزدییەكانی برینداركردووە
سلێمانی؛ هاووڵاتیەكی بەریتانی لەبەردەم ئەنجومەنی فەتوا موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند
دواتر سلێمانی؛ هاووڵاتیەكی بەریتانی لەبەردەم ئەنجومەنی فەتوا موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار