شارەوانی سلێمانی: داوای پێشخستنی مووچەكەمان دەكەین



مانگی چوار بەرەو كۆتاییەو هەتاكو ئێستا فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەمڕۆ سەرجەمیان بایكۆتی دەوامیان كرد.

لەو بارەیەوە زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی دابین نەكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ شارەوانی سلێمانی، سەرجەم فەرمانبەران بایكۆتی كارەكانیان كردووە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی پێش جەژن هەوڵی زۆری داوە كە مووچەی فەرمانبەرانی شارەوانی دابین بكرێت، بەڵام نەتوانراوە ئەوە بكرێت.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانیش بە سستی بەڕێوەدەچن و لەسەر ئەو داهاتەی شارەوانی خۆی دەستیدەكەوێت ئەنجام دەدرێن.

وتەبێژی شارەوانی ئەوەشی وت، داوادەكەین مووچەی شارەوانی نەكەوێتە كۆتاییەوە و زووتر دابەش بكرێت.


یاسین مەحمود ڕەشید پرسەنامەیەك بۆ ئەحمەد ڕێكانی دەنێرێت
پێشت یاسین مەحمود ڕەشید پرسەنامەیەك بۆ ئەحمەد ڕێكانی دەنێرێت
لیژنە بۆ “هەوكردنی پەردەی مێشك” پێكدەهێنرێت
دواتر لیژنە بۆ “هەوكردنی پەردەی مێشك” پێكدەهێنرێت
ەیوەندیدار