یاسین مەحمود ڕەشید پرسەنامەیەك بۆ ئەحمەد ڕێكانی دەنێرێت



 

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی پرسەنامەیەك بۆ ئەحمەد ڕێكانی سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەهۆی كۆچی دوای برای هاوسەرەكەیەوە دەنێرێت.

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بروسكەی ماتەمینی
برای ئازیزمان ئەحمەد ڕێكانی – سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان

هاوخەمین بۆ ژیانئاوایی (عەبدوڵا فاروق) برای هاوسەری بەڕێزتان، دەستی نزا ڕوو لە یەزدانی مەزن بەرز دەكەینەوە، كە جێ و مەقامی لە پلە باڵایان بێت و رۆحی شادبێت و حەساوەی بەهەشت بێت.

بەناوی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین و هاوخەمی خۆتان و بنەمەڵە بەرێزەكەتانین و خوای باڵادەست سێبوری هەمووان بدات.

اناللە وانا الیە راجعون

یاسین مەحمود ڕەشید – سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی

لە باكووری كوردستان 150 كەس دەستگیركران
پێشت لە باكووری كوردستان 150 كەس دەستگیركران
شارەوانی سلێمانی: داوای پێشخستنی مووچەكەمان دەكەین
دواتر شارەوانی سلێمانی: داوای پێشخستنی مووچەكەمان دەكەین
ەیوەندیدار