لیژنە بۆ “هەوكردنی پەردەی مێشك” پێكدەهێنرێت


لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، كە لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی پێكهێنا.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لەپێناو بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەنێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پزیشكی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیكردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی.

وەزارەتەكە دەڵێت، پێكهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زانستی ڕێكارەكانی پەتازانی و دۆزینەوەی حالەتەكان و دەسنیشانكردن و چارەسەریەكان و پێداویستیەكانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیەیە لە نەخۆشخانەكانی منداڵان.

 

شارەوانی سلێمانی: داوای پێشخستنی مووچەكەمان دەكەین
پێشت شارەوانی سلێمانی: داوای پێشخستنی مووچەكەمان دەكەین
فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد
دواتر فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد
پەیوەندیدار