مۆرینیۆ باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا دەكات



خۆسێ‌ مۆرینیۆ ڕاهێنەری پورتوگالی، ئامادەبووانی سەرسام كرد و ناوی ئەو یاریزانەی ئاشكرا كرد كە بە گەورەترینی یاریزانی مێژووی تۆپی پێی دەزانێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “لایڤ سكۆر”، مۆرینیۆ ڕایگەیاند”باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا سەبارەت بەئەو، نە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و نە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالییە.

مۆرینیۆ، ڕۆناڵدۆ “دیاردە”ی بەڕازیلی هەڵبژارد، كە بە درێسی ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید گەشتێكی بۆ یاریگاكانی ئەوروپا كردبوو، لەو بارەیەوە وتی:”ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی تۆپی پێ بوو كە لە یاریگادا بینیبێتم”.

بەو وتەی ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە:”دووبارەبوونەوەی پێكانەكانی بوونە هۆی كوشتنی ژیانی وەرزشی، بەپێچەوانەوە دەكرا سەرنجڕاكێشتر بێت”.

مۆرینیۆ پێیوایە:”ئەو بەهرەیەی لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە ڕۆناڵدۆدا بەدی كرا، مایەی سەرسوڕمان بوو”.

بە بۆچوونی مۆرینیۆ، ڕۆناڵدۆ وەك كریستیانۆ یان مێسی كاروانی ژیانی وەرزشی درێژخایەن نەبووە، بەڵام ئەو بەهرە خۆڕسكەی لە یاریزانە بەڕازیلییەكەدا هابوو مایەی سەرسوڕمان بوو.

نرخی نەوت دابەزی
پێشت نرخی نەوت دابەزی
بەڕۆژووبوون تا مردن زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە
دواتر بەڕۆژووبوون تا مردن زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە
ەیوەندیدار