نرخی نەوت دابەزی



بەهۆی نیگەرانییەكانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سود و ئابووریی جیهانی و پێشبینییەكانی تایبەت بە زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.82% دابەزی و گەیشتە 80 دۆلار و 99 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بەڕێژەی 0.78% دابەزی و بەرمیلێكی بە 77 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەو دوو جۆرەی نەوت لەهەفتەی ڕابردووەوە بەڕێژەی زیاتر لە سەدا پێنج دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش یەكەم دابەزینی هەفتانەیە لە ماوەی پێنج هەفتەدا، بەو پێیەی خواست لەسەر بەنزین بە شێوەیەكی لە ناكاو بە بەراورد بە ساڵێك لەمەوبەر كەمیكردووە، ئەمەش ترسی پاشەكشەی بۆ گەورەترین بەكاربەری نەوت لە جیهاندا هێناوەتەئرا.

تینا تینگ، شرۆڤەكاری كۆمپانیای (سی ئێم سی ماركێتس) ڕایگەیاندووە، لاوازی داتا ئابوورییەكانی ئەمریكا و نائومێدی داهاتی كۆمپانیاكانی كەرتی تەكنەلۆژیا و نیگەرانی لەبارەی گەشەكردنەوە دروستكردووە و بووەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران لە مەترسییەكان دووربكەونەوە، سەقامگیری دۆلار و بەرزبوونەوەی داهاتی گرێبەستەكانیش گوشاریان لەسەر بازاڕەكانی كاڵا دروستكردووە.

پێشبینی دەكرێت بانكە ناوەندییەكان لە ئەمریكا و بەریتانیا و ئەوروپا،لە كۆبوونەوەی خۆیاندا لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئایاری داهاتوو،ڕێژەی سود بەرزبكەنەوە و هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بخەنەگەڕ.

 

منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار فڕی دەدرێت
پێشت منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار فڕی دەدرێت
مۆرینیۆ باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا دەكات
دواتر مۆرینیۆ باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار