مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و كەمترینی دیاریكرا



سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، پڕۆژەیەك لە حكومەتی عێراقە بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی لە نێوان مووچەی فەرمانبەران و هێنانەدی دادپەروەری لەدابەشكردنی مووچە و بەوپێیەش مووچە كەمەكان زۆر زیاد دەكات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە، پڕۆژەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ هێنانەدی دادپەروەری لە دابەشكردنی مووچە و كەمكردنەوەی ئەو جیاوازیەی لە مووچە دابەشكردن هەبووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆژەكە بریتیە لە زیادكردنی مووچەی بنەرەتی ئەو فەرمانبەرانەی پلەكەیان نزمە بەشێوەیەك كەمترن مووچەی بنەڕەتی دەبێتە 425 هەزار دینار.

باسی لەوەشكردوە، دیوێكی تری پرۆژەكە نەهێشتنی جیاوازییە لەنێوان كارمەندانی وەزارەتێك بۆ وەزارەتێكی تر و لە پەرلەمان چاوەڕوانی ئەوەن حكومەت پرۆژە یاساكە تەواو بكات و ئاڕاستەی پەرلەمانی بكات.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە بڕی 50%ی دەرماڵە بخرێتە سەر مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران تا ئەو كاتەی پلەبەندی نوێی مووچە پەسەند دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەشێوەی پلەبەندی مووچەی بنەڕەتی زیادكراوە، كە بۆ پلە 10 بڕی 250هەزار دینار خراوەتە سەر مووچەی بنەڕەتی و بۆ پلە 9 بڕی 220 هەزار و پلە 8 بڕی 200 هەزار و هەتا پلەكەی بەرزتربێت و مووچەی زیاتر بێت بڕی زیادكردنەكە كەمتر دەبێتەوە.

هەوڵدان بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران لەعێراق لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان حكومەت بە ملیارەها دۆلار قەرزداری فەرمانبەرەكانیەتی بەناوی پاشەكەوت و لێبڕنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەشەخۆراك خرایەكار و بەشێكی دەبڕدرێت
پێشت ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەشەخۆراك خرایەكار و بەشێكی دەبڕدرێت
بافڵ تاڵەبانی: خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە
ەیوەندیدار