ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەشەخۆراك خرایەكار و بەشێكی دەبڕدرێت



بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنەوەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان، وەزارەتی بازرگانی عێراق لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە هەوڵدەدات زانیاری و داتا لەسەر ئاستی بژێوی خەڵك كۆبكاتەوە و داوا دەكات ئەو كەسانەی ئەپلیكەیشنەكە بەكاردێنن، ئەگەر پێویستیان بە بەشەخۆراك نیە، خۆیان دەستپێشخەری بكەن و بەشەخۆراكەكەیان ببڕن.

ئەپڵیكەیشنەكە بەناوی “خۆ بلۆك كردن” بژاردەیەك دەخاتە بەردەستی هاووڵاتی و دەتوانرێت بەدەستدان لەبژاردەی تایبەت، بەشەخۆراكی خۆت بەتایبەتی ئاردەكە ببڕیت.

ئیبتیهال هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگەی دەرکردنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی و دەرکردنی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی پەیوەست بەوەوە زانیارییان لەسەر پڕۆژەی ئۆتۆماتیکی کارتی بەشەخۆراکی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڕاستەقینەکەی ژمارەی سودمەندان لە سیستەمی کارتی بەشەخۆراکی بزانن بە مەبەستی ڕاستکردنەوەیان بۆ ئەو گروپانەی کۆمەڵگا، کە شایستەی ئەوەن و لە چینی ناوەڕاست و هەژاران.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی دەستکردن بە ئۆتۆماتیکی کردنی پسووڵەی بەشەخۆراکی و لە چوارچێوەی بەرنامەی نانخواردن، ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی (خۆ بلۆککردن)، کە یەکێکە لە چالاکییەکانی بەرنامەکە، لەسەر ئەپڵیکەیشنی گووگڵ ڕادەگەیەنرێت، بۆ ئەوەی بۆ هەموو کەسێک بەردەست بێت.

یەكێتی: ناكۆكیەكانمان لەگەڵ پارتی كاریگەری بۆ عێراق نابێ‌
پێشت یەكێتی: ناكۆكیەكانمان لەگەڵ پارتی كاریگەری بۆ عێراق نابێ‌
مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و كەمترینی دیاریكرا
دواتر مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و كەمترینی دیاریكرا
ەیوەندیدار