بافڵ تاڵەبانی: خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە رۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمكردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەكی گرنگی دیموكراسین و دەشڵێت: “هەرگیز خۆیان لەسەرو ڕەخنەوە نەبینیوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی‌ ساڵیادی‌ ڕۆژنامەگەری‌ كوردی‌ پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات و “هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە ڕۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمكردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەكی گرنگی دیموكراسین و هێمای گەشەسەندن و پێشكەوتنی وڵاتە.

دەشڵێت: “بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان نەك تەنیا لەو ڕووەوە گەشەی نەكردووە، بەڵكو بۆتە جێگەیەك بۆ كپكردن و زیندانیكردنی دەنگە ئازادەكان. تۆمەتی ناڕەوا بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەكرێت و وێنەیەكی نەخوازراوی هەرێم پێشكەشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكرێت”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە و وتوشیەتی، “هەرگیزیش خۆمان لە سەروو ڕەخنەوە نەبینیوە و پشتیوانی هەر هەوڵێكیش دەكەین، كە هەڵەكانمان دەستنیشان بكات و رێگا ڕاستەكەمان نیشان بدات”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بۆیە لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمان بەردەوام دەبین و هاوكار و هەماهەنگی میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەكان دەبین”.

مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و كەمترینی دیاریكرا
پێشت مووچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت و كەمترینی دیاریكرا
بانك بۆ دابەشكردنی مووچە كرایەوە
دواتر بانك بۆ دابەشكردنی مووچە كرایەوە
پەیوەندیدار