نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



نرخی زێڕ لە مامەڵەی هەفتانەدا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەڕێژەی 1%ی بەهاكەی لەدەستدا.

بەپێی دوایین نرخەكان، ئۆنسەیەك زێڕ نرخەكەی بۆ هەزار و 987 دۆلار دابەزی، ئەمەش نزمترین ئاستە بەراورد بە هەفتەی رابردووی نرخی زێڕ.

دابەزینی نرخ هەموو جۆر و شێوەكانی زێڕی دەگرێتەوە، بەو زێڕەی كە بە “قاڵب” ناسراوە كە 0.8%ی نرخەكەی لەدەستداوە، ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی ئەو كانزایەیە لە ماوەی دوو مانگدا.

بە هەمان شێوە نرخی زیو دابەزینی ەۆخوەبینی و بەڕێژەی 0.6%ی بەهاكەی لەدەستدا، بەو پێیەی ئۆنسەیەكی بە 25.14 دۆلار لەئێستادا مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەپێچەوانەی زێڕ و زیویش، نرخی پلاتین بە ڕێژەی 0.5% ڕووی لە بەرزبووەنەوە كردووە و ئۆنسەیەكی بە هەزار و 99 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە تیروپشكی مۆندیالدا كەوتە گروپێكی بەهێزەوە
پێشت هەڵبژاردەی عێراق لە تیروپشكی مۆندیالدا كەوتە گروپێكی بەهێزەوە
چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە دادەخرێت
دواتر چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە دادەخرێت
ەیوەندیدار