هەڵبژاردەی عێراق لە تیروپشكی مۆندیالدا كەوتە گروپێكی بەهێزەوە


لە زیوریخی پایتەختی سویسرا تیروپشكی جامی جیهانی لاوان – ئەرجەنتین 2023 ڕاكێشرا و هەڵبژاردەی عێراقیش كەوتە گروپێكی بەهێزەوە.

تیپی لاوانی عێراق لە ڕاكێشانی تیروپشكی مۆندیالی لاواندا كەوتە گروپی E و خۆی لەبەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئۆرۆگوای و ئینگلتەرا و تونسدا بینیەوە.

جامی جیهانی لاوان بۆ خوار تەمەن 20 ساڵان، لە 20ی ئایار تا 11ی حوزەیران لە وڵاتی ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە جامی ئاسیادا لەدوای هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان، توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت كە مانگی ئاداری ڕابردوو لە ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو.

ڕاوێژكارەكەی سودانی: بەمزوانە نرخی 100 دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
پێشت ڕاوێژكارەكەی سودانی: بەمزوانە نرخی 100 دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەندیدار