نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات



سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت،”با جەژن و ماناكانی بكەینە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و چاكە و پێكهاتنەوە و لێبوردن و گەردن ئازادی، لاپەڕەیەكی نوێی ڕێزلەیەكگرتن و خۆشەویستی و ئاشتەوایی بكەینەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و لە پەیامەكەیدا هاتووە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتی لە خێزان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكات .

هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەسەر ئاستی سیاسیش هێز و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق جەژن بكەینە سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەیی و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكەین

دەقی پەیامەكەی :
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتی لە خێزان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم. هیوادارم جەژنی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بێت و شادی و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
با هەموومان لەسەر ئاستی كەسی، لەگەڵ خۆمان و دەوروبەرماندا جەژن و ماناكانی بكەینە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و چاكە و پێكهاتنەوە و لێبوردن و گەردن ئازادی، هەروەها لاپەڕەیەكی نوێی ڕێزلەیەكگرتن و خۆشەویستی و ئاشتەوایی بكەینەوە.
لەسەر ئاستی سیاسیش هێز و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق جەژن بكەینه سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەیی و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكەین. هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ مسۆگەركردنی ئێستا و داهاتوویەكی باشتر بۆ گەل و وڵاتەكەمان.
جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.

تۆخێل: ناوبژیوانەكە زۆر خراپ بوو
پێت تۆخێل: ناوبژیوانەكە زۆر خراپ بوو
نوسینگەی سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
دوات نوسینگەی سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
پەیوەندیدار