تۆخێل: ناوبژیوانەكە زۆر خراپ بوو



تۆماس توخێل ڕاهێنەری بایرن میونشن باس لە یاریی گەڕانەوەی تیپەكەی دەكات لەگەڵ مان سیتی لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا و دەڵێت، ئاستی كلیمەنت تۆرپین ناوبژیوانی فەرەنسایی خراپ بوو.

ڕۆژنامەی “لیكیپ”ی فەرەنسایی لە زاری توخێلەوە بڵاویكردەوە:”ئێمە نەمانتوانی لە یارییەكەدا ئەنجامەكە ئاوەژوو بكەینەوە، 3 كەسیش دژی ئێمە وەستانەوە كە ڕاستییەكەیەتی”.

بە وتەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە:” هەڵسەنگاندنی من بۆ ناوبژیوان كە زۆر خراپ بوو، لە دەیا یەكی پێدەدەم بۆ نابژیوانێك كە سەرپەرشتی یارییەكی لەو ئاستەدا دەكات”.

ڕاهێنەری تیپی باڤاریا پێیوایە، ناوبژیوانە فەرەنساییەكە لە هەموو شتێك و لە هەموو شتێكدا زیادەڕۆیی دەكرد لە بەكارهێنانی فیكەكەی كە زۆربەی كاتەكان لەدژی ئێمە بووە”.

توڕەیی تۆماس توخێل لە ناوبژیوانە فەرەنساییەكە بووە هۆی ئەوەی كارتی سووری لەدژ بەرزبكرێتەوە لە یارییەكەی دوێنێی تیپەكەی كە لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا سازكرا و بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات.

یانە باڤارییەكە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ كرد و لە یاریی گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 0-3 لە یاریگای ئیتیحاد دۆڕا كە قەڵای ڕكابەرە ئینگلیزەكەیە.

بەوشێوەیە مانشستەر سیتی بۆ وەرزی دووەم لەسەر یەك، بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سەركەوت، تا ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید ببێتەوە.

مرۆڤ دەچێتەوە بۆ سەر مانگ و تێچووی گەشتەكەش ئاشكرا دەكرێت
پێشت مرۆڤ دەچێتەوە بۆ سەر مانگ و تێچووی گەشتەكەش ئاشكرا دەكرێت
نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات
دواتر نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات
ەیوەندیدار