د.دیلمان ئازاد؛ بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی چی بكەین باشە ؟



پسپۆرێكی پزیشكی دادوەری ڕایدەگەیەنێت، بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی هەمیشە خۆت وەك دایك و باوك سەرچاوەی زانیاری بە بۆ منداڵەكەت و شەرم مەكە، چونكە ئەگەر زانیاری لە تۆی دایك و باوك وەرنەگرێت ئەوە لە دەرەوە بە هەڵە وەریدەگرێت .

د.دیلمان ئازاد خۆشناو، پسپۆری پزیشكی دادوەری و مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی ژمارەیەك ئامۆژگاری بۆ دایك و باوكان بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكانیان لە دەست درێژی سێكسی بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاندووە، دابین كردنی ژینگەیەكی پاریزراو بۆ منداڵەكەت ئەركی تۆیە وەك دایك و باوك ، كە بزانی منداڵەكەت دەچتە چ شوێنیك.

ئامۆژگارییەكان بریتین لە :
١- لە تەمەنی بچووكەوە منداڵەكەت فێری ناوی ڕاستەقینەی ئەندامە هەستیارەكانی جەستە بكە.
٢-دوای ئەوەی منداڵەكەت ناوی ئەو شوێنە هەستیارانەی زانی ئینجا فێری بكە كە( ئەو شوێنە پیشانی كەس مەدە وە كەس بۆی نییە دەستكاری بكات و كەس بۆی نییە وێنەی شوێنە هەستیارەكانت بگرێت چونكە ئەوە تایبەتە بەخۆت).
٣-فێری منداڵەكەت بكە كە دەست لێدانی خراپ چۆنە و چییەو دەست لێدانی باش چۆنە و چییە ،بۆ نمونە دەست لێدانی دایك بۆ منداڵەكەی جیگای دڵنیاییە، یان پێی بڵی (كە نەخۆش دەكەوی ئەگەر دایكت لەگەل بوو پزیشك دەتوانی دەستت لێبدات و پشكنینت بۆ بكات).لێرە مەرجی بۆ منداڵەكەت دادەنێی كە دایك یان باوكی لەگەل بیت .
٤-فێری منداڵەكەت بكە ئەگەر كەسێكی گەورەتر لە تەمەنی خۆی یان هەر تەمەنێكی هەبێت ئەگەر بێتو كارێكی ناشرین بەرامبەر جەستەی منداڵەكات بكات ئەوا منداڵەكات دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێلێت و بڵێت (نەخیر)بۆیە فێركردنی وشەی( نا)زەرورە.
٤-بە منداڵەكەت بڵی كە دەبێت هەموو نهنییەكت پێ بلیت و تۆش وەك دایك یان باوك هەرگیز لێی توڕە نابیت. ئەگەر شتێكی هەڵەشی بۆ باس كردی خۆت توڕە مەكە بەڵكو ئامۆژگاری بكە.
٥-دابین كردنی ژینگەیەكی پاریزراو بۆ منداڵەكەت ئەركی تۆیە وەك دایك و باوك بۆ نمونە ئەو منداڵە دەچتە چ شوێنیك ئەوا دەبێت تۆی دایك یان باوك بزانیت كوێیە ئەو شوێنە و سەردانی بكەی بزانی ئایا بۆ منداڵەكەت گونجاوە؟.
یان مامۆستای منداڵت كێیە ،زوو زوو سەردانی قوتابخانە بكە و لەگەل مامۆستاكانی گفتۆ گۆ بكە.
هەروەها ڕاهێنەری وەرزشی منداڵەكەت كێیە؟
بەهەمان شێوە دابین كردنی ژینگەیەكی پارێزراو بە چاودێری كردنی ئەو سۆشیال میدیایەی دەستی منداڵەكەتە .ئەركی تۆیە وەك دایك و باوك بزانیت منداڵەكەت چی بەكار دەهێنی و تەماشای چی دەكات ،لەوانەیە سەرچاوەی دەست درێژی بۆ سەر منداڵەكەت لە سۆشیال میدیاوە رووبدات.
٦-كە منداڵت لە قوتابخانە دێتەوە هەموو ڕۆژ بیدوێنە و قسەی لەگەل بكە.بزانە چی روویداوە لەقوتابخانەو چی هەیە.
٧-منداڵەكەت فێر بكە كە دەست درێژی سێكسی چییە و پێی بڵی كە ئەوە تاوانە و دەبێت تاوانبار سزا بدریت چونكە كەسێكی هەڵەیە.
٨-هەمیشە خۆت وەك دایك و باوك سەرچاوەی زانیاری بە بۆ منداڵەكەت وە شەرم لە منداڵەكەت مەكە چونكە ئەگەر زانیاری لە تۆی دایك و باوك وەرنەگرێت ئەوە لە دەرەوە وەریدەگرێت و لێرەوە كارەسات ڕوودەدات چونكە تۆ نازانیت كە سەرچاوەی زانیاری منداڵەكەت كێیە و چییە.

دیلۆیت؛ لەماوەی شەش مانگدا ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داهاتی نەوت دیارنەماوە
پێشت دیلۆیت؛ لەماوەی شەش مانگدا ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داهاتی نەوت دیارنەماوە
چارەنوسی مۆدریچ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكرێت
دواتر چارەنوسی مۆدریچ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار