چارەنوسی مۆدریچ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكرێت



بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، لۆكا مۆدریچی كرواتی نزیكە لە درێژكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.

بۆندەكەی لۆكا مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید لە كۆتایی وەرزی ئێستای 2022-2023 كۆتایی دێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان دەڵێت، ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ كەریم بنزیمای فەرەنسایی و تۆنی كرۆسی ئەڵمانی گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی بۆندەكانیان تا ساڵی 2024.

تۆڕی “ریلێڤۆی” ئیسپانی بڵاویكردەوە، مۆدریچ تا ساڵی 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت، وەك چۆن فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەكە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لە گفتوگۆیەكی نافەرمیدا لە پەیوەندییەكی تایبەتدا پێی وتووە كە ئۆفەری فەرمی خۆیان پێشكەش دەكەن بۆ درێژكردنەوەی بۆندەكان، بە تایبەت دوای تەوابوونی هەفتەی كێبڕكێی تیپەكە لەسەر نازناوەكان، هەرچەندە نایانەوێت هیچ یاریزانێك هەست بە نیگەرانی بكات بەرامبەر بە داهاتووی، چونكە دڵخۆشن بە تەواوبوونی بۆندەكانیان لەنێویاندا ماركۆ ئەسینسیۆ و دانی سیبالۆس كە دەیانەوێت بەردەوامن لەگەڵ تیپەكەدا، جگە لە ماریانۆ دیاز.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەردەوامبوونی مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید بڕیارێكی پێشوەختەیە، چونكە لایەنی ئابووری هیچ كاتێك بۆ ئەو گرنگ نەبووە، بەو پێیەی پێشتر چەندین ئۆفەری سەرنجڕاكێشی لە سعودیەوە ڕەتكردووەتەوە، بەڵام ئەولەویەتی ئەو مانەوەیە لە ڕیال مەدرید بەوهۆیەی دڵخۆشە لە یانەكە خێزانەكەشی دەیەوێت لە شارەكەدا بمێنێتەوە، ئەمانەش وایانكردووە یاریزانە كرواتییەكە ئامادەنەبێت گوێ بە هیچ ئۆفەرێكی یانە جیاجیان بدات.

د.دیلمان ئازاد؛ بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی چی بكەین باشە ؟
پێشت د.دیلمان ئازاد؛ بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی چی بكەین باشە ؟
تەندروستی سلێمانی ئاگاداریيەك بڵاودەكاتەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی ئاگاداریيەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار