دیلۆیت؛ لەماوەی شەش مانگدا ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داهاتی نەوت دیارنەماوە



ماڵپەڕی دیلۆیت بۆ شەفافیەتی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ٥٢٪ی داهاتی نەوتی شەش مانگی هەرێمی كوردستان نادیارە و تەنیا ٤٨%ی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، دەشڵێت،”بڕی ٢ ملیارو ٤٦٣ ملیۆن دۆلار تێچوی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بووە”.

ماڵپەڕی دیلۆیت و پێگەی رونبین بۆ شەفافیەتی نەوت بە پێی داتایەك ، كە بڵاوكراوەتەوە كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ١/١٠/٢٠٢٢ تا ٢٥/٣/٢٠٢٣، چوار ملیارو ٧٣٢ ملیۆن دۆلاربووە و داهاتی تەرخانكراو بۆ مووچە ٢ ملیارو ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بووە.

هاوكات لە میدیاكانەوە باس لەوەدەكرێت ، كە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، بڕی ٢ ملیارو ٤٦٣ ملیۆن دۆلار تێچوی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بوە، لەكاتێكدا كۆمپانیاكانی نەوت دەڵێن پارەمان وەرنەگرتووە.

بۆیە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ١ ملیارو ٨٤١ ملیۆن دۆلار حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت دیارنەماوە كە دەكاتە ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار.

كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
پێت كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
د.دیلمان ئازاد؛ بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی چی بكەین باشە ؟
دوات د.دیلمان ئازاد؛ بۆ پارێزگاریكردنی منداڵەكان لە دەست درێژی سێكسی چی بكەین باشە ؟
پەیوەندیدار