ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی کەمبوونەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی



وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی و کەمی پارە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی ٢٨٩ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠ ٪ تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنورە”.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە بەپێوستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو:-

١-هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی ٢٨٩ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠ ٪ تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنورە .

٢-کۆی گشتی پارەی پێویست بۆ مووچە لە سنوری سلێمانی ٣٦٢ ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دینارەو ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە هاوشێوەی هەولێرو دهۆک.

٣- وەک پێشتریش بڵاومانکردەوە ڕێکەوتن لەسەر پشکی ( ٥٧ ٪ ) پشکی لە ( ٤٣ ٪ ) وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییەو زۆر دژیەتی، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت ڕێکەوتنی لەسەر کراوە.

٤- کێشەی کورتهێنان و کەمبونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییەو لە ساڵی ٢٠٢١ وە دەستی پێکردووە، کورتهێنانیش لە بانکەکانی سلێمانی گەیشتە یەک ترلیۆن دینار .

٥- وەزیری دارایی هەموو هەوڵ و توانای خۆی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان خستۆتە گەڕو بەهەوڵی جەنابیان مانگی پێشووتر بڕی ٣٤ ملیار دینار زیاتر لە پشکی سلێمانی لەوەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوەو لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووش جارێکی تر بڕی ٢٩ ملیار دینار لەدەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە.

لە کۆتایدا پێویستە بوترێت کە کێشەی سلێمانی هەندێک کێشەی بابەتی و خۆییە کە دەکرێت بۆ چەند خاڵێک کورت بکرێتەوە.
١- کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی پاریزگاکە

. ٢-ڕێکەوتنی دابەشکردنی داهات بە ڕێژەی لە ( ٤٣ ٪ ) بە ( ٥٧ ٪

٣- نەمانی پارەی کاش ( سیولە لە بانکەکان ) .

فەرمانگەی وردبینی سلێمانی وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە
پێشت فەرمانگەی وردبینی سلێمانی وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە
قوتابخانەی دانیێڵ میترانی لەسەر دەستدرێژیکردنە کچە حەوت ساڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر قوتابخانەی دانیێڵ میترانی لەسەر دەستدرێژیکردنە کچە حەوت ساڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار