قوتابخانەی دانیێڵ میترانی لەسەر دەستدرێژیکردنە کچە حەوت ساڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



قوتابخانەی دانیێڵ میترانی فەرەنسی لە هەولێر لەبارەی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی مامۆستایەکی قوتابخانەکە بۆسەر خوێندکارە حەوت ساڵەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” لەگەڵ پێشکەشکردنی سکاڵاکە، مامۆستا تۆمەتبارەکە لە لایەن قوتابخانەکەوە دەستبەجێ لە کارەکەی دوورخراوەتەوە مامۆستاکەش دەستگیرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-04-2023، قوتابخانە دانیێڵ میتران کە لە گەڕەکی عەنکاوەیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵێك لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. لەگەڵ پێشکەشکردنی سکاڵاکە، مامۆستا تۆمەتبارەکە لە لایەن قوتابخانەکەوە دەستبەجێ لە کارەکەی دوورخرایەوە. مامۆستاکە دەستگیرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

دەشڵێت:” لەگەڵ پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکەین، لە هاوئاهەنگیداین بە تەواوی بەشداری لە لێکۆڵینەوەکەدا دەکەین. قوتابخانەکە بەرنامەیەکی پەروەردەیی و هۆشیاریی تۆکمەی بۆ قوتابیان هەیە بۆ ئەوەی منداڵان هەر رەفتارێکی ناشیاو بناسنەوە و سکاڵای لەبارەوە بکەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هیچ مامەڵەیەکی خراپ لەگەڵ منداڵان لە قوتابخانەی فەرەنسی دانیێل میترانی هەولێر قبوڵناکرێت، قوتابخانەکە هەموو شتێک دەکات بۆ زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان، لەنێویاندا لە رێگەی یارمەتیدانی منداڵە پەیوەندیدارەکە.

دەشڵێت:” قوتابخانەکە بە تەواوی رێز لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی یاسایی دەگرێت کە پۆلیس و دەزگا دادوەرییەکان سەرپەرشتی دەکەن و ئێمە داوادەکەین رێز لە لێکۆڵینەوەکە بگیرێت و هەموومان کات بە لێکۆڵینەوەکە بدەین تا تەواو دەبێت و دادگەش تا دابنیشێت و پێداچوونەوە بۆ هەموو بەڵگەکان بکات و بڕیار لەسەر دۆسیەکە بدات و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی داداگا دەکەین پێش ئەوەی هیچ لێدوانێکی دیکە لەسەر دۆسیەکە بدات”.

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی کەمبوونەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی
پێشت ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی کەمبوونەوەی داهات و دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی
بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی پێناچێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
دواتر بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی پێناچێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
ەیوەندیدار