دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیر كران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون توانرا پێنج هاووڵاتی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیر بكەن، كە هەسابوون ڕاوكردنی ماسی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی پێنج هاووڵاتی لە دەریاچەی دەربەندیخان هەستابوون بەڕاوكردنی ماسی، دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون توانرا لە بازگەی ئاسایشی (ژاڵەناو) لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و بە هاوكاری كارمەندانی بازگەكە دەستگیر بكرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەستگیرا بەسەر 27 ماسی گەورە ، تۆتۆمبێلێك و چەكێكی كڵاشینكۆڤ و نۆ فیشەك و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان كرایەوەو ڕەوانەی دادوەر كرا .

شێوازی غەرامەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت
پێشت شێوازی غەرامەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت
شەپۆلی تاوە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلی تاوە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار