شێوازی غەرامەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت



فەرمانگەی داتای نیشتمانی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كاركردن بەسەكۆی ئەلیكترۆنی (سزا)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی ئاگاداربوونی شۆفێران لەغەرامەی سەر ئۆتۆمبێلەكانیان، لەداهاتووشدا شۆفێر هەر لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە بڕی غەرامەكە دەدات.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی داتای نیشتمانی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی (سزا)ی وەك قۆناغی یەكەم دەستپێكردووە، كە لەڕێگەیەوە شۆفێران دەتوانن ئاگاداری وردەكاری ئەو سەرپێچیانە بكەن، كە بە ئۆتۆمبێلەكانیان كردوویانە و تۆماركراوە.

راشیگەیاندووە، بەو پلاتفۆڕمە ئەلیكترۆنیە شۆفێران دەتوانن بڕی غەرامەی ئۆتۆمبێلەكانیشیان بزان، كە لەڕێگەی نامەیەك (SMS)ەوە بۆ مۆبایلەكانیان دەچێت.

عەمار مەزهەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی داتای نیشتمانی وتویەتی، “لەدواین قۆناغی ئەم پڕۆژەیەدا خزمەتگوزاری پێدانی ئەلیكترۆنی دەخەنەكار، كە لەڕێگەوە شۆفێران دەتوانن پارەی غەرامەی ئۆتۆمبێلەكانیان بدەن، بەبێ ئەوەی سەردانی هیچ یەكێك لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان بكەن”.

بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی پێناچێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
پێشت بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی پێناچێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت
دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیر كران
دواتر دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیر كران
ەیوەندیدار