شەپۆلی تاوە باران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە كاریگەری شەپۆلی دەریای ناوەڕاست هەڵدەكاتە سەر هەرێم و كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و تاوە باران و هەورەتریشقە ناوچەكانمان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە ٢٠-٤-٢٠٢٣ لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی نزمە پالەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەراست بۆ سەر ڕۆژئاوای ھەرێم ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو لەسەنتەری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاویەكانی و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر ھەندێك لەكاتەكان ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە بارانی ھەرەمەكی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما لەسنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە و ناوچەكانی دیكە بەجێگیری ئەمێنێتەوە و خێرایی با كاتەكانی نیوەڕۆ مامناوەند ئەبێت.

وتیشی، ” دوو سبەی (ھەینی) كاریگەری ناجێگیری كەشوھەوا لەسەرناوچەكانمان زیاتر ئەبێت، پلەكانی گەرما ٣ تا ٤ پلە نزم دەبنەوە ، ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقەی كورت خایان لە ھەندێ ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەولێر، دھۆك، ھەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەرین ئەبێت بەتایبەت لەنێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە و لەشەودا كەش سەقامگیر ئەبێتەوە”.

دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیر كران
پێشت دەربەندیخان پێنج ڕاوچی دەستگیر كران
غەریب ئەحمەد ؛ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت
دواتر غەریب ئەحمەد ؛ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت
ەیوەندیدار