لە ئیستەنبوڵ هێرشكرایەسەر بنكەی هەڵبژاردنی جەهەپە



 

لە ناوچەی ئاتاشەهیری شاری ئیستەنبوڵ هێرشكرایەسەر بنكەی هەڵبژاردنی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە.

پارێزگاری ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: “دەركەوتووە شەش كەس لە بڕینی ئاڵاكان و نووسینی دیواری شووشەبەندەكەوە گلاون و دوو كەسیش كە بە ماتۆڕسكیلێكی بێ تابلۆ هاتوون و تەقەیان بە ئاسماندا كردووە لە ناوچەكە دوور كەوتوونەتەوە”.

راشیگەیاند “هەوڵەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوامن “.

پارێزگاری ئیستانبوڵ دەڵێت “ئاگادار كراونەتەوە لەوەی ئاڵاكانی بەردەم بنكەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی جەهەپە لە ناوچەی ئاتاشەهیر بڕدراون”.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایاری 2023 كە كەمتر لە مانگێكی ماوە، بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لەنێوان لایەنەكاندا تووندبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

لە عێراق دەستگیركردنی ١٠ تیرۆریستی داعش راگەیەنرا
پێشت لە عێراق دەستگیركردنی ١٠ تیرۆریستی داعش راگەیەنرا
هاووڵاتیان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانن
دواتر هاووڵاتیان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانن
ەیوەندیدار