خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140 درووستكرایەوە



وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ درووستکرایەوە.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”وەک لە بەرنامەی کاری حکوومەتدا ھاتوەوە کە لە چوارچێوەی رێکەوتنی سیاسی دامەزراندی حکوومەت رێکەوتنی لەسەر کراوە و لە دوای بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و لایانە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ درووستکرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ پەکخرابوو.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە لەماوەی ١٠ رۆژدا دەبێت کۆببێتەوە و بودجەی خەمڵێنراو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی دەیانگرێتەوە بە مادەی ١٤٠ ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکات تاکوو بخرێتە ناو بوودجەی گشتیەوە.”

” تا بەهاری داهاتوو دەبێت سیستمی نەخۆشخانەکان بکرێتە ئەلکترۆنی”
پێشت ” تا بەهاری داهاتوو دەبێت سیستمی نەخۆشخانەکان بکرێتە ئەلکترۆنی”
لە گەرمیان ژنێک دەستگیرکرا ماددەی هۆشبەری لە خوری قەمسەڵەدا شاردبووەوە
دواتر لە گەرمیان ژنێک دەستگیرکرا ماددەی هۆشبەری لە خوری قەمسەڵەدا شاردبووەوە
ەیوەندیدار