حكومەتی عێراق كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ڕاگەیاند



ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاتی دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ نرخی فەرمی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دۆخی بازاڕ بەرەو سەقامگیری دەچێت بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و نزیك بوونەوەی لە نرخی فەرمی.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، “ئەو ڕێوشوێنە وردانەی کە سیاسەتی دراوی عێراق گرتوویەتیە بەر لە ئێستادا ڕوون بۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گێژاوی نرخی دۆلار لە دوای پەسەندکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ پێش پشکنینی حەواڵە دەستیپێکردووە و وتیشی، “حەواڵەکردن 80%ی خواست لەسەر دراوی بیانی پێکدەهێنێت و ئاستی فرۆشتن لە نێوان 180 بۆ 200 ملیۆن دۆلاردایە”.

ساڵح جەختی لەوە کردەوە، کە “بانکەکانی عێراق ئەمڕۆ خۆیان گونجاندووە بە پابەندبوون بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و بەهۆیەوە حەواڵە ئاسان بووە”.

ئەو ڕاوێژكارەی سودانی پێی وایە “بازاڕ دەستی کردووە بە هەڵمژینی ئەو کەڵەکەبووەی خواست، کە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا جێبەجێ نەکراوە و ئەم هەڵمژینە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی هاوتەریبدا نزیک بێت لە نرخی فەرمی”.

وتیشی، “سەردانەکەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ واشنتۆن شایەتحاڵی ڕێککەوتنەکە بوو بۆ ئەنجامدانی هەندێک گواستنەوە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەوە، بەڵام بە شێوەیەکی نەرمتر”.

پێشبینی كرد “نرخی ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕی هاوتەریبدا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن نزیک بێتەوە، و خێراتریش، چونكە جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی هاوتەریب 20 خاڵ بووە، ئەمڕۆش دابەزیوە بۆ کەمتر لە نۆ خاڵ، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە پێنج خاڵ، لەکاتێکدا جیاوازی ئاسایی پێویست تەنها دوو خاڵە”.

یانەی دهۆك ناتوانێت پارەی یاریزانەكانی بدات
پێشت یانەی دهۆك ناتوانێت پارەی یاریزانەكانی بدات
هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی ئامێری (GPS)ی ئۆتۆمبێل بڕیار دەدات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی ئامێری (GPS)ی ئۆتۆمبێل بڕیار دەدات
ەیوەندیدار