هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی ئامێری (GPS)ی ئۆتۆمبێل بڕیار دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە دانانی ئامێری (GPS) بۆ ئۆتۆمبێل مەرجی پشكنین نییە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ‎لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک وا بڵاوکراوەتەوە، کەلەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلدا پێویستە ئامێری دیاریکردنی شوێن واتە ئامێری (جی پی ئێس) هەبێت لە ئۆتۆمبێلدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوازە نە لە وەزارەتی ناوخۆ و نە لە هاتووچۆی سلێمانی بوونی نییە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەو ئامێرە نەکراوە بە مەرج.

حكومەتی عێراق كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی عێراق كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 132 هەزار ڕاگەیاند
ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار