لە سلێمانی، چەكدارێكی داعش دەستگیركرا



شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرای دەكات، چەكدارێكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سلێمانی دەستگیركراوە و دەشڵێت: “ئەو تیرۆرستە لە چەند شارێك هێرشی كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای 10 مانگ لە چاودێریكردنی، چەكدارێكی داعشمان لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیر كردووە، كە تۆمەتبارە بە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان لە چەندین شاری عێراق.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو چەكدارە سەرەتا لە “فیرقەی زات سەواری” سەر بە ڕێكخراوی داعش كاری كردووە، دواتر چۆتە سنووری “ویلایەتی كەركووك”ـی ڕێكخراوەكە.

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
پێشت نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
ئاگربەست لە سودان ڕاگەیەندرا
دواتر ئاگربەست لە سودان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار