نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار



 

سپێنسەر دەیل، گەورە ئابووریناس لە كۆمپانیای نەوتی “بی پی”ی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری زۆرە بازاڕی نەوتی جیهانی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 بەرتەسك ببێتەوە، ئەمەش دوای بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئۆپێك + بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

دەیل لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بوار هەیە بۆ ئەوەی نرخەكان لە بازاڕەكانی نەوتدا هەندێك كەمببنەوە، ئەگەر خواستی چین لەسەر نەوت و ئابووریی گشتیی وڵاتەكەی بوژانەوە بەخۆوەبینێت”.

لە هەمان كاتدا كۆمپانیای “جەی پی مۆرگان” پێشبینی دەكرد لە چارەكی چوارەمی ئەمساڵدا نەوتی خاوی برێنت بۆ 94 دۆلار بەرزبێتەوە.

كۆمپانیای (جەی پی مۆرگان) لە یاداشتێكدا پێشبینی كردووە، نەوتی خاوی برێنت لە چارەكی چوارەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی نزیكەی 9.4%، بەراورد بە ئاستی ئێستای، بۆ 94 دۆلار بەرزبێتەوە، پێشبینیش دەكات بانكی ناوەندی فیدراڵی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سوود ڕابگرێت.

ئەو بانكە ئەمریكییە پێیوایە، ئەگەر بانكی فیدراڵی بەم زووانە بەرزكردنەوەی نرخەكان ڕابگرێت، لەپێشترین سیناریۆ ئەوەیە كە نەوت ئاستێكی باش تۆماربكات.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی وڵاتی ئۆپیك كە عێراقیان لەنێواندایە بۆ كەمكردنەوەی ئارەزوومەندانەی بەرهەمی نەوت بە زیاتر لە 600 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، وێڕای كەمكردنەوەكانی پێشوو كە دو ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێكدا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

عێراق پشووی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند
پێشت عێراق پشووی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند
لە سلێمانی، چەكدارێكی داعش دەستگیركرا
دواتر لە سلێمانی، چەكدارێكی داعش دەستگیركرا
ەیوەندیدار