ئاگربەست لە سودان ڕاگەیەندرا



عەبدولفەتاح ئەلبورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سیادە و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی سودان ڕایدەگەیەنێت، سوپای سودان پابەند دەبێت بەو ئاگربەستەی لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەكانەوە پێشنیار كراوە، كە لە كاتژمێر 6 ئێوارە بەكاتی ناوخۆ دەستپێدەكات بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بورهان بە (سی ئێن ئێن)ی ڕاگەیاند: “ئێمە لەسەر كاتی دەستپێكردن ڕێكنەكەوتین، بەڵام بە دڵنیاییەوە پابەند دەبین بە پێشنیار و میكانیزمی سێ قۆڵی كە (ئاگربەست) بۆ ماوەی 24 كاتژمێر درێژدەكاتەو لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات”.

میكانیزمی سێ قۆڵی بریتییە لە نوێنەرایەتی پشتیوانی ئینتقالی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سودان و یەكێتی ئەفریقا و دەسەڵاتی نێوان حكومەتەكان بۆ گەشەپێدان (IGAD).

هێزەكانی پشتیوانی خێرا پێشتر پەسەندكردنی ئاگربەستی 24 كاتژمێری ڕاگەیاندبوو و سوپای سودانیشیان بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار كردبوو.

لە سلێمانی، چەكدارێكی داعش دەستگیركرا
پێشت لە سلێمانی، چەكدارێكی داعش دەستگیركرا
“ئێمە لە هەموو شوێنێك شانازی بە كوردبوونمانەوە دەكەین”
دواتر “ئێمە لە هەموو شوێنێك شانازی بە كوردبوونمانەوە دەكەین”
ەیوەندیدار