%80 ی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە



ئەمساڵ زیاتر لە یەك ملیۆن نەمام لە سلێمانی ڕوێندراون، ٪80ی چیای گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكان و تەنها %20ی لەلایەن حكومەتەوە سەوزكراوە.

لەڕۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستاندا، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ٪80ی چیای گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە و تەنها %20ی لەلایەن حكومەتەوە سەوزكراوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ٪80ی چیای گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە و تەنها %20ی لەلایەن حكومەتەوە سەوزكراوە.

وتیشی، سەوزكردنی ژینگەی گۆیژە ئاسان نییە، چونكە بەردەڵان و وشكە و بایەكی زۆری هەیە، بەڵام كارێكی زۆر باش كراوە و بەشێكی زۆری سەوز كراوە.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەو هەماهەنگییەی كە لە نێوان كەرتی تایبەت و حكومی هەیە وادەكات كەمپینی دیكەش بۆ سەوزكردنی شوێنی دیكە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەمساڵ زیاتر لە یەك ملیۆن نەمام لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانەوە ڕوێندراون و ئەركی پاراستن و ئاودانیشی لەلایەن هەمان بەڕێوەبەرایەتییەوە لە ئەستۆ گیراوە.

16ی نیسانی ساڵی 1987 حكومەتی بەعس ناوچەی بالیسان و شێخ وەسانانی كیمیاباران كرد و ژینگەی كوردستانی تێكدا، بەوهۆیەوە پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2008 بە بریارێك ئەو ڕۆژەی كرد بە ڕۆژی ژینگەی كوردستان.

هەولێر؛ پارێزەرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش داوای سەندنەوەی مافەکانی دەکات
پێشت هەولێر؛ پارێزەرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش داوای سەندنەوەی مافەکانی دەکات
بڕیارێك لەبارەی مریشكەوە درا
دواتر بڕیارێك لەبارەی مریشكەوە درا
ەیوەندیدار