هەولێر؛ پارێزەرێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش داوای سەندنەوەی مافەکانی دەکات



خانمە پارێزەرێکی بەرەگەز عەرەب، کە پارەێزەری ڕاوێژکارە، دەڵێت بەر لە چەند هەفتەیەک لە هەولێر تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و بە سەختی بریندار بووە و داوادەکات یاسا مافی وەربگرێت.

ئەمڕۆ، ژنە پارێزەرێک بەناوی ئەمانە کینانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ دوو سێ هەفتە لەمەوبەر لەهەولێر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووم، کە بووەتە هۆی برینداری و شکاوی لە جەستەمدا.

وتیشی؛ داوا لە دادگا و دەسەڵاتی دادوەری دەکەم مافی وەربگرنەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران بگرنەبەر و پاڵپشتم بن، چونکە پارێزەرە و پارێزەریش بەشێکە لە دەسەڵاتی دادوەری.


لە لایەکی دیکە هەر ئەمڕۆ، پارێزەرێکی دیکە بە ناوی گۆگر گەردی لە کاتی سەرقاڵی بە ڕاییکردنی ئیشوکارەکانی لە ناو دادگای هەولێر جەڵتە لێی دەدات و لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رۆژی ڕابردووش پارێزەرێک لەهەولێر لەلایەن چوار کەسەوە ڕفێنرا و بەتوندی ئەشکەنجەدرا و سەریان تاشی.

لە سوودان شەڕ بەردەوامە
پێشت لە سوودان شەڕ بەردەوامە
%80 ی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە
دواتر %80 ی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە
ەیوەندیدار