بڕیارێك لەبارەی مریشكەوە درا



بەمەبەستی هەرزان بوونی نرخەكەی و پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی، بەبڕیارێك ڕێگا نادرێت لەبازگەكانەوە مریشكی زیندوو بۆ دەرەوەی پارێزگای هەولێر ببرێت، ئەمەش نیگەرانی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی لێ كەوتووەتەوە.

كامەران یونس، یەكێكە لەخاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەبڕیارێك ڕێگا نادرێت لەبازگەكانەوە مریشكی زیندوو بۆ دەرەوەی پارێزگای هەولێر ببرێت و تاوەكو دوای جەژنی ڕەمەزان بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت، چونكە مریشك خواستی زۆری لەسەرە بەتایبەت كە ئێستا گۆشتی سوور گرانە.

دەشڵێت، ئێمە نیگەرانین لەبڕیارەكە داوا دەكەین ڕێگا بدرێت مریشك هەناردەی شار و پارێزگاكانی عێراق بكرێت، چونكە سەرەڕای ئەوە، دەتوانن پێداویستی ناوخۆیی لەمریشك پڕبكەنەوە.

لەماوەی رابردوودا نرخی گۆشتی سوور و مریشك بەشێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بۆ رێگری لەبەرزبوونەوەی زیاتری نرخی مریشكیش، بردنەدەرەوەی قەدەغەكراوە.

 

%80 ی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە
پێت %80 ی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە سەوزكراوە
ڕێگا بازرگانییەكەی نێوان هەولێر و قەزای خەبات نۆژەندەكرێتەوە
دوات ڕێگا بازرگانییەكەی نێوان هەولێر و قەزای خەبات نۆژەندەكرێتەوە
پەیوەندیدار