ئەمریكا؛ لە هێرشەكانی ئێران لە سوریا سەربازەكانیان توشی برینداربوونی مێشك بوون



فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەناو هێزەكانیان 11 حاڵەتی نوێی برینداربوونی مێشك لە هێرشەكانی 23 و 24ـی مانگی ئازاری ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆماركراوە .

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە 15ـی نیسانی 2023 لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە تیمە پزیشكییەكانیان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی سەربازەكانیان بۆ هەر نیشانەیەكی دیكەی هاوشێوە، كە لە عێراقیش پێشتر ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێشتریش لە عێراق و لە ساڵی 2020 بەهۆی هێرشی موشەكیی ئێران بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە عێراق زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریكی توشی زەبری مێشك بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە ، مانگی ڕابردوو بەهۆی دوو هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا 25 سەربازی ئەمریكی برینداربوون و بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

 

ئومێد خۆشناو : هیچ كەس ناتوانێت تۆمەتبارانی كەیسی پارێزەرەكە داڵدە بدات
پێشت ئومێد خۆشناو : هیچ كەس ناتوانێت تۆمەتبارانی كەیسی پارێزەرەكە داڵدە بدات
سلێمانی كارگەی ئۆپتی چیكن داخرا
دواتر سلێمانی كارگەی ئۆپتی چیكن داخرا
ەیوەندیدار