ئومێد خۆشناو : هیچ كەس ناتوانێت تۆمەتبارانی كەیسی پارێزەرەكە داڵدە بدات



پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەو پارێزەرەی كرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كرایە سەر و ڕایدەگەیەنێت، هیچ كەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات و لە هەرێمی كوردستان كەس لە یاسا بەرزتر نییە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 2023.4.15 چەند كەسێك لە هەولێر هێرشیان كرد سەر پارێزەرێك بە ناوی “محەممەد یابە سۆفی”، سەردانی ئەو پارێزەرەی كرد و لە سەردانەكەیاندا، لە نزیكەوە لە چۆنیەتی ڕیڕەوی چارەسەرییە پزیشكیەكانی كۆڵییەوە و لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوە و سـەلامەتی و تـەنـدروستەكی باشی بۆ خواست.

هاوكات ئامادەیی هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەكی بۆ چارەسەركردنی نیشاندا و بەڕێوەبەر و پزیشكانی نەخۆشخانەكەشی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەركردنی ئەنجامیبدەن، دڵنیایشی دایە كەس و كار و خانەوەكەی كە دوو لەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر پارێزەرەكە دەستگیركراون و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوامن لە بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو كەیسە و سزادانیان.

ڕاشیگەیاند، كە هیچ كەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات و لە هەرێمی كوردستان كەس لە یاسا بەرزتر نییە.

سەعدی پیرە؛ باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ
پێشت سەعدی پیرە؛ باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ
ئەمریكا؛ لە هێرشەكانی ئێران لە سوریا سەربازەكانیان توشی برینداربوونی مێشك بوون
دواتر ئەمریكا؛ لە هێرشەكانی ئێران لە سوریا سەربازەكانیان توشی برینداربوونی مێشك بوون
ەیوەندیدار