سلێمانی كارگەی ئۆپتی چیكن داخرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنەكەیان ئۆپتی چیكن، كە كارگەی ئامادەكردنی شاورمەیە لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخست .

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە (2023.4.15) لەكاتی سەردانی لیژنەكان بۆ ئۆپتی چیكن، دەركەوتووە لەگەڵ ئەوەی پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن نابێت، بەنرخی گۆشت و مریشكی فرێش، شیشە شاورمەكانی بەخواردەمەنییەكان دەفرۆشێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكۆگای ئۆپتی چینك بەشێوەیەكی ناتەندروست گۆشت و مریشكی بەستوی خاوكردوەتەوە، بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆخواردن دەست بەسەر بڕی (81) كیلۆگرام گۆشتی بەستو لەگەڵ (228) كیلۆگرام مریشكی بەستودا گرتوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە لەناودەبرێت.

ئاشكراشیكردووە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی “ئۆپتی چیكن ” دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئەمریكا؛ لە هێرشەكانی ئێران لە سوریا سەربازەكانیان توشی برینداربوونی مێشك بوون
پێشت ئەمریكا؛ لە هێرشەكانی ئێران لە سوریا سەربازەكانیان توشی برینداربوونی مێشك بوون
سودانی؛ لە عێراقدا كوشتنی بەكۆمەڵ و گۆڕی بەكۆمەڵ دووبارە نابێتەوە
دواتر سودانی؛ لە عێراقدا كوشتنی بەكۆمەڵ و گۆڕی بەكۆمەڵ دووبارە نابێتەوە
پەیوەندیدار