بومەلەرزەیەكی نوێ‌ قەهرەمان مەڕەشی هەژاند



كاتژمێر 02:01ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی چوار پلە قەزای گۆكسونی سەربە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی هەژاند.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتیی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە و ئەوەی خستەڕوو كە بوومەلەرزەكە چەقەكەی قەزای گۆكسونی سەربە پارێزگای قەهرەمان مەڕەش بووە و لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویداوە.

لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و وونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

گەشتە ئاسمانییەكانی نیوان ئێران و سعودیە دەستپێدەكەنەوە
پێشت گەشتە ئاسمانییەكانی نیوان ئێران و سعودیە دەستپێدەكەنەوە
كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
دواتر كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
ەیوەندیدار