كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت



دوای ئەو شەپۆلە بارانە بەلێزمەیەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لافاو دروست بوو، كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەك شەمە ١٦-٤-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەوری بەرزی ئەبێت و پلەكانی گەرما بەڕێژەی ٤ تا ٥ پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ٢٤ ، ھەولێر ٢٦ ، دھۆك و ھەڵەبجە ٢٥ و كەركوك ٢٧ پلە دەبێت) و لە ئیدارەی گەرمیان ٢٩ پلە و ئیدارەی ڕاپەرین ٢٦ پلە و ئیدارەی زاخۆ و هەروەها ئیدارەی سۆران ٢٥ پلە دەبن.

ڕوونیشی كردەوە، ئاڕاستە بای باكوری ڕۆژھەڵات لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین مامناوەند بۆ چالاك ئەبێت بەخێرایی ٢٠ -٣٠كم لە كاتژمێرێكدا.

بومەلەرزەیەكی نوێ‌ قەهرەمان مەڕەشی هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەكی نوێ‌ قەهرەمان مەڕەشی هەژاند
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
دواتر نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پەیوەندیدار