نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات



 

ئەمەش دوای دەرچوونی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، نرخی نەوت چوارەمین بەرزبوونەوەی هەفتانەی لەسەر یەك تۆماردەكات.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.26% بەرزبووەوەی بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 86 دۆلار و 31 سەنت، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 0.44% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە بە 82 دۆلارو 52 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

شرۆڤەكاران پێیانوایە، كەمبوونەوەی نیگەرانییەكان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی داواكاری وزە دروستكردووە.

لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ بەرهەمی نەوت 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمببێتەوە، هەروەها ئاژانسەكە هۆشداری داوە لە كەمبوونەوەیەكی گەورەیەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتە هاوپەیمانەكانیی (ئۆپێك +) كە ڕەنگە كاریگەریی لەسەر دابینكردنی نەوت زیاد بكات و زیان بە بەكاربەران بگەیەنێت.

كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
پێشت كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
وەزیری شەهیدان: چاوه‌ڕێی وەڵامی دڵخۆشکەر لە بەغدا دەکەین بۆ خه‌ڵكی كوردستان
دواتر وەزیری شەهیدان: چاوه‌ڕێی وەڵامی دڵخۆشکەر لە بەغدا دەکەین بۆ خه‌ڵكی كوردستان
پەیوەندیدار