بایرن میونشن سادیو مانێ‌ سزادەدات



بایرن میونشن سزادانی سادیۆ مانێی هێرشبەری سەنیگالی ڕادەگەیەنێت، بەهۆی هەڵسوكەوتی نەشیاوە لە یاریین یاریی تیپەكە بەرامبەر بە مانشستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمی كە لەلایەن بایرن میونشنەوە بڵاوكرایەوە” سادیۆ مانێی تەمەن 31 ساڵ لە پێكهاتەی بایرن میونشن نابێت بۆ یارییەكەی هۆفنهایم كە شەممەی داهاتوو لە پاڵەوانێتی خولی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت”.

هەروەها یانە ئەڵمانییەكە بڕیاریدا سزایەكی دارایی بەسەر سادیۆ مانێدا بسەپێنێت كە هێشتا ئاشكرا نەكراوە، بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە نەشیاوەی لەلایەن یاریزانەكەوە بینرا لەدوای یارییەكەی مانشستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ كە تیپەكەی بە سێ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێك دۆڕا.

سزاكەی سادیۆ مانێ بەهۆی لێدانی یاریزانەكە بوو لە سانیی هاوڕێی، دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەی مانشستەر سیتی، هەر بەو هۆیەوە بڕیاری سڕكردنی و سزای دارایی یاریزانەكە گفتوگۆی لەسەر كرا.

نەتەوە یەكگرتووەكان: لەم سێ‌ مانگەدا زیاتر لە 400 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە
پێشت نەتەوە یەكگرتووەكان: لەم سێ‌ مانگەدا زیاتر لە 400 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە
بەرشەلۆنە یەكەم بۆندی هاوینەی بەئەنجام گەیاند
دواتر بەرشەلۆنە یەكەم بۆندی هاوینەی بەئەنجام گەیاند
ەیوەندیدار