نەتەوە یەكگرتووەكان: لەم سێ‌ مانگەدا زیاتر لە 400 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە



 

رێكخراوی كۆچی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 441 كۆچبەر گیانیان لە دەستداوە، هۆكاری سەرەكی زیادبوونی ڕێژەی گیانلەدەستدانی كۆچبەرانیش، بۆ خاوبوونەوەی پرۆسەی رزگاركردن و وەڵامنەدانەوەی بەپەلە لە كاتی بوونی حاڵەتی لە ناكاودا دەگێڕێتەوە.

بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 441 كۆچبەر بەدرێژایی رێگای ئاوی نێوان باكووری ئەفریقا و كەناراوەكانی باشووری ئەوروپا، گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە زۆرترین ژمارە دادەنرێت بەراورد بە شەش ساڵی رابردوو.

لەو بارەیەوە ئەنتۆنیۆ فیتۆرینۆ بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ڕایگەیاندووە،” قەیرانی مرۆیی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامە و كار بۆ كۆتایی هێنان بەو حاڵەتانە ناكریت”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە نێونەتەوەییە،” لە ساڵی 2014وە تائێستا، لە ڕێگای ئاوی نێوان باكووری ئەفریقا و كەناراوەكانی باشووری ئەوروپا، 20 هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە، بۆیە پێویستە وڵاتان هەڵوێستیان هەبێت لەبەرامبەر دواكەوتنی ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردن كە گەمە بە گیانی مرۆڤەكانەوە دەكات”.

عەلی عەلاق: چاوەڕوانی سوپڕایز بن
پێشت عەلی عەلاق: چاوەڕوانی سوپڕایز بن
بایرن میونشن سادیو مانێ‌ سزادەدات
دواتر بایرن میونشن سادیو مانێ‌ سزادەدات
ەیوەندیدار