![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی “Relevo”ی ئیسپانی، ئەنیگۆ مارتینیز بەرگریكاری ئەتلەتیك بلباو بۆندی لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆكرد و بەبێ بەرامبەر بە كۆتایی ئەم وەرزەدا دێتە نێو ڕیزەكانی یانەكە.
ڕاپۆرتەكە باس لە تێپەڕاندنی پشكنینی بزیشكی یاریزانەكە دەكات لە بەرشەلۆنە و دەڵێت، ئیدارەی یانەكە واژۆیان لەسەر بۆندی مارتێنیز كردووە كە تا كۆتایی وەرزی 2025 درێژە دەكێشێت .
مارتێنیز بەرگریكاری بلباو، لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپەكەی هەرێمی باسك، 13 یاریی كردووە و تەنیا یەك گۆڵی لە خولی ئیسپانیدا تۆماركردووە.