سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراك تەواو بووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”ئامادەكارییەكانی پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراك بە هاوڵاتیان تەواو بووە و ماددە خۆراكییەكانیش لە هەشت ماددە پێكدێن”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراقدا هاتووە”ماددەكانی سێیەم سەبەتەی خۆراك لەڕووی جۆر و بڕەوە باشبوونی بەخۆوە بینیوە و بۆ هەركەسێكیش پێكدێت لە یەك كیلۆگرام شەكر، یەك لیتر زەیت، سێ كیلۆگرام برنج 400 گرام دۆشاوی تەماتە و نیوكیلۆ گرام نیسك و نیو كیلۆگرام لەتكەنۆك”.

پێشتر ئەسیر داود سەلمان غەرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو، كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە بەغدا و لقەكانی تری پارێزگاكان، بەردەوامن لە دابینكردنی پێكهاتەكانی سەبەتەی خۆراك بۆ هاوڵاتیان.

بەهۆی خۆدزینەوە لە باج 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزادران
پێت بەهۆی خۆدزینەوە لە باج 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزادران
کەی هێلکەی بەشە خۆراک دەگاتە هاووڵاتیان؟
دوات کەی هێلکەی بەشە خۆراک دەگاتە هاووڵاتیان؟
پەیوەندیدر