کەی هێلکەی بەشە خۆراک دەگاتە هاووڵاتیان؟



هێشتا هێلکە و مەعکەرۆنیەکەی دیاری ڕەمەزانی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان نەگەیشتووەتە کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک، دیار نییە کەی بەدەستیان دەگات.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە دیارییەکانی ڕەمەزان بۆ بەشە خۆراکی هاووڵاتیان هێشتا هێلکە و مەعکەرۆنیان بەدەست نەگەیشتووە، داوایان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە بە زووترین کات ئەو چوار خۆراکەیان بۆ بنێردرێت تا پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشی بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوو هەزار تۆن ئادری سفر دابەشکراوە، تەنها ٦٠٠ تۆن دابەشنەکراوە، ٢٥٠تۆن نیشاستەیان بەدەست گەیشتووە.

ئەوەشیخستەڕوو، هەر کات ماددە خۆراکییەکان نێردرا بە خێرایی دابەشدەکرێن، کە ٥٣٦ هەزار خێزان لە بەشە خۆراک سوودمەند دەبن.

سەرجەم ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراک بۆ مانگی ڕەمەزان دابەشکراوە، جگە لە ماددەکان کە وەک دیاری ڕەمەزان بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت، کە پێکدێت لە کیلۆیەک ئادری سفر، کیلۆیەک مەعکەرۆنی، نیو کیلۆ نیشاستە و تەبەقێک هێلکە.

 

سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
عەرەبەكان پێشەنگی هاوردەكردنی چەكن
دواتر عەرەبەكان پێشەنگی هاوردەكردنی چەكن
ەیوەندیدار