لێدوانی لیڤاندۆڤسكی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە



ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی سەر بە یانەی بەرشەلۆنەیە و هیواخوازن كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین براوەی جامی جیهانە، بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا.

لیڤاندۆڤسكی كە بەشداری لە پێشكەشكردنی چاپی 18ی كتێبی چیرۆكی هاودەنگی وەرزشی كرد، بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ دامەزراوەی لۆڤاس، لە بارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە ڕایگەیاند”حەز دەكات وەرزی داهاتوو شانبەشانی مێسی یاری بكات كە ئێستا لە پاریس سانجێرمانە”.

بە وتەی یاریزانە پۆڵەندییەكە”مێسی سەر بە بەرشەلۆنەیە، گەڕانەوەی بۆ تیپەكەش نایاب دەبێت، بەرشەلۆنە ماڵی خۆیەتی و یانەكەیەتی، نازانم چی ڕوودەدات، بەڵام هیوادارم وەرزی داهاتوو لەگەڵیدا یاری بكەم”.

لیڤاندۆڤسكی ئاماژەی بە ئاستەنگەكانی ئەم دواییەی بەردەم بەرشەلۆنە كرد كە لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا بە ئەنجامی 0-4 بە یانەی ڕیال مەدریدی ڕكابەری دۆڕا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێشتا بەرشەلۆنە بە جیاوازی 13 خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، لەپێشەنگی ڕیزبەندی لالیگادایە.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵەكە دەڵێت”لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر ئەركی خۆمانە لە خولەكەدا و چەند خاڵێكمان ماوە بۆ بردنەوە، بەڵام ئێمە بیر لە جیاوازی لەگەڵ مەدرید ناكەینەوە، دەبێت گۆڵ تۆمار بكەین و هاندەران دڵخۆش بكەین، من و هاوڕێكانم كاردەكەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە”.

وابڕیارە یەك شەممەی داهاتوو، لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی خیتافی ببێتەوە.

مووچەی توێژێك ڕاگیرا
پێشت مووچەی توێژێك ڕاگیرا
كەشناسی هەرێم وادەی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی ئاشكراكرد
دواتر كەشناسی هەرێم وادەی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی ئاشكراكرد
ەیوەندیدار