مووچەی توێژێك ڕاگیرا



بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە بڕگەی شەشەم لە مادەی ٢ تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە مووچەی مانگی سێ وە مووچەی تەواوی ئەو كەسانە رادەگیرێت كە وەك بەركەوتەی چەكی كیمیاوی مووچە وەردەگرن ، تا ئەوكاتەی پێداچوونەوەی بە ناوەكانیاندا دەكرێت .

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاڵپشت بە بڕگەی شەشەم لە مادەی ٢ تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠٢٠ و بەپێی یاسای چاكسازی حكومەتی هەرێم و رێنمایی ژمارە ٣ لە ساڵی ٢٠٢١ و بەپێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان ژمارە ١٣٣ لە ٢٠٢٣/٣/٢٩ لە مووچەی مانگی سێ وە مووچەی تەواوی ئەو كەسانە رادەگیرێت كە وەك بەركەوتەی چەكی كیمیاوی مووچە وەردەگرن، تا ئەوكاتەی پێداچوونەوەی بە ناوەكانیاندا دەكرێت .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەبێت ئەو كەسانەی مووچەی بەركەوتە وەردەگرن و دەكەونە سنوری پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بكەن لە ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، تا كاری یاسایی پێویستیان بۆ بكرێت، هەروەها ئەو بەركەوتەی مووچەی لە سنوری سلێمانیە دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی سلێمانی بكات .
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی سەردانی كردن پێویستە بەركەوتە ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن .
١- ناسنامەی بەركەوتەی چەكی كیمیاوی .
٢- بایۆمەتری بەركەوتەی چەكی كیمیاوی .
٣- هەر مووچەیەكی تریان هەبێت دەبێت ناسنامە و بایۆمەتری ئەویش بهێنن .
٤- تەسكەرە یان كارتی نیشتمانی یان هەر بەڵگەیەكی تر كە لەكاتی خۆیدا بایۆمەتری پێ ئەنجامداوە.
دواتر بە نوسراوی فەرمی بانقی هەڵەبجە ئاگادار دەكرێتەوە لە كاتی خەرجكردنی مووچەكانیان .

لا يتوفر وصف للصورة.

شەپۆلە بەهێزەكەی باران و هەورەتریشقە دەگاتە هەرێم
پێشت شەپۆلە بەهێزەكەی باران و هەورەتریشقە دەگاتە هەرێم
لێدوانی لیڤاندۆڤسكی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
دواتر لێدوانی لیڤاندۆڤسكی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
ەیوەندیدار