جارێكی دیكە دۆلار بەرزبووەوە



ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام نرخی دۆلار ڕوو لە داشكانە بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە و هەموو 100 دۆلار بڕی 2 هەزار دیناری چووەوەسەر.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە نزیكەی 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا و ماوەی چەند ڕۆژێكیش بوو بەردەوام بەهاكەی لەدابەزیندا بوو.

ڕاشیگەیاند، لە كاتی ئێوارەدا و لەكاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەكە، نرخەكەی زیاتر بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی خستنەبازاڕی دۆلارێكی زۆر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی بانكەكە و نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ دابەزینی بەهای دۆلار تاوەكو دوای جەژنی ڕەمەزان، بەهای ئەو دراوە ئەمریكییەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە بڕێكی زۆر دابەزاند.

پێشبینییەکان بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دینارن بەرامبەر دۆلار
پێشت پێشبینییەکان بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دینارن بەرامبەر دۆلار
بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتری دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتری دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
ەیوەندیدار